بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریا
لقیwater area، marine water body، saline water body
دەنگی بەرھەمھێنراوQ110068397
پێڕستlist of seas
بینین لە پۆلداCategory:Views from sea
شەپۆلەکانی دەریای کەنار لە یەدەگی نەتەوەیی باراس، ICA، پێروو

دەریا، زەریای جیھانی (بە ئینگلیزی: sea، بە عەرەبی: بحر)، یان بە سادەیی زەریا تەنێکی پەیوەندیدار بە ئاوی سوێر کە زیاتر لە ٧٠ی ڕووی زەوی داپۆشیوە (٠٠٠ , ١٣٢ , ٣٦١ کیلۆمەتر چوارگۆشە [١٣٩ , ٤٣٤ , ١٣٩] میل چوارگۆشە)، بە کۆی گشتی قەبارەی نزیکەی ٠٠٠ , ٠٠٠ , ٣٣٢ , ١ کیلۆمەترسێجا [٠٠٠ , ٠٠٠ , ٣٢٠ مەتر سێجا].[١]کەشوھەوای زەوی ڕێک دەخات و ڕۆڵی گرنگی ھەیە لە سووڕی ئاو و سووڕی کاربۆن و سووڕی نایترۆجیندا. لەکۆنەوە گەڕان کراوە، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەی زانستیی دەریا، ئۆقیانووسۆگرافیا، بە شێوەیەکی بەربڵاو دەدرێتەوە پاڵ گەشتە کانی کاپتن جەیمس کووک بۆ گەڕان بە دوای زەریای ھێمن لە نێوان ١٧٦٨ بۆ ١٧٧٩.

ئۆقیانووسەکان نزیکەی (٧١٪)ی ڕووی زەوییان داپۆشیوە و جیھانێکیان بۆ زیندەوەرانی ئاوی دروست کردووە کە بەشێکی بنەڕەتی ژیانن، چونکە ئەوان نزیکەی ٥٠–٨٠٪ی ئۆکسجین بەرھەمدەھێنن و بەمەش ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە لە سووڕی کاربۆن لەسەر زەوی، زانایانیش لەو بڕوایەدان تەمەنی دەریا و زەریاکان (٤٫٤) ملیار ساڵە.

جیھانی پر لە نھێنی

[دەستکاری]

جگە لە ڕووبەرە فراوانەکەیان ئەو زانیارییانەی تائێستا زاناکان بە دەستیان ھێناوە دەربارەی دەریا و زەریاکان زۆر کەم و سنووردارن ئەمەش یەکێکە لە ڕێگرییەکانی بەردەم ئەو زانایانەی لێکۆڵینەوە لە نھێنییەکان دەکەن و بەردەوام سەرقاڵی گەڕانن بۆ ئاشکراکردنی ئەو نھێنییانەی لەناخی دەریا و زەریاکاندا ھەن، لەم ساتە مێژوویییەش کە جیھان شاھێدی گۆڕانکارییەکی خێرای کەشوھەوایە زۆر گرنگە بزانرێت ئەو گۆڕانکارییانە کاریگەریی ھەیە لەسەر ژیانی ئاوی و زیندەوەرانی ئاوی چەندە زیانمەند دەبن؟ تا چ ڕادەیەکیش دەتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنن و ململانێ بکەن لە پێناوی مانەوەدا؟

فێنککەرەوەی سروشتیی گۆی زەوی

بەھۆی ئەوەی ئۆقیانووسەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەیە لە ڕێکخستنی پلەی گەرمای گۆی زەوی لە ڕێگەی ھەڵمژین و پێچەوانەکردنەوەی تیشکی خۆرەوە، زاناکان ئەو میکانیزمەیان ناوناوە ئامێری فێنککەرەوەی سروشتیی گۆی زەوی، چاودێرانی ژینگەیی و زانایانی ئۆقیانووس ناسیش ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بەھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوھەوا کە ماوەی بیست ساڵە بەشێوەیەکی خێرا پەرەدەسێنێت، گۆڕانکاری بەسەر ئەو میکانیزمی فێنککەرەوەیەشدا ھاتووە و ئەوەش کاری کردووەتە سەر پلەی گەرمی گۆی زەوی و سووڕی کاربۆن و بەرھەمھێنانی ئۆکسجینیش.

جۆری جیاوازی ژیان

ئەوەی تائێستا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینە بەردەوامەکانی زانایانەوە زانراوە ئەوەیە کە دەریاو ئۆقیانووسەکان زیاتر لە (٢٣٠) ھەزار جۆری ڕوەک و زیندەوەری ئاوی لەخۆ دەگرن و ماسی و زیندەوەرانی بێ بڕبڕەش شوێنی سەلامەتی خۆیان لە بنی ڕووبەرە ئاوییەکاندا دەدۆزنەوە و ڕوەکە ئاوییەکانیش لە ڕووبەرە کەم قووڵەکاندا گەشە دەکەن، ھەرچی زیندەوەرە گەورەکانی وەک نەھەنگ و ماسی قرش و دۆلفینە لە ڕووبەرە ئاوییە کراوەکاندا دەژین.

سەیرترین زیندەوەرەکانی تائێستا دۆزراونەتەوە

بە درێژایی دەیان ساڵی کاری زانایان و ئەوانەی بەدوای ئاشکراکردنی نھێنی دەریا و زەریاکانەوەن ساڵانە چەندین جۆر زیندەوەر و ڕوەکی سەیر دۆزراونەتەوە کە بە تەواوی جیاوازبوون لەوانەی پێشتر و دواترینیان لە ساڵی ٢٠٠٧ دا دۆزرایەوە و زاناکان ناویاننا (کرمە ماسی)، لەگەڵ ئەوەشدا وەک ئەوان باسی دەکەن، ئەو ڕوەک و زیندەرەوەرانەی تا ئێستا لە دەریا و زەریاکاندا دۆزراونەتەوە و ئاشکرا کراون بە تەنھا سێیەکی ئەو ڕوەک و زیندەوەرانەیە کە لە قووڵایی دەریا و زەریاکاندا ھەن و دەژین.

زەنگی ئاگادارکردنەوە

پسپۆڕانی ژینگەیی باس لەوە دەکەن ھەندێک جۆری قەوزەی ڕەنگ ئاڵ ھەبوون ئێستا ڕەنگیان نەماوە یان تۆخ بوون کە ئەمەش نیشانەیەکی مەترسییدارە، بەو پێیەی ڕەنگی ئاڵ و گەشەکردنی ئەو جۆرە قەوزانە پشتی بە جۆرێک زیندەوەری مایکرۆسۆبی بەستووە و پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ئەو زیندەوەرانە ھەیە و دواجاریش گەشەی ئەو قەوزانە دەشێوێت.

ئەو زیندەوەرانەی ناتوانن خۆیان بپارێزن

بەپێی نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە گۆڕانکاریی کەشوھەوا ھەڕەشەیەکی دیارە بۆ ژیانی ناو دەریا و زەریاکان و بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرما بووەتە ھۆکاری قڕتێکەوتنی زۆر جۆری ماسی و زیندەوەری ئاوی کە ڕێژەکەی دوو ھێندەی ئەو ئاژەڵ و گیانلەبەر و باڵندانەیە کە لەسەر وشکانی بە ھەمان ھۆکار بەرە و قڕتێکەوتن دەچن، ئەو توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەداوە زۆربەی زیندەوەرە ئاوییەکان شوێنێکی گونجاوتریان نییە لە دەریا و زەریاکاندا تا خۆیان لە کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بپارێزن.

توانەوە بەستەڵەکەکان ھەڕەشەیەکی ترە

بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی بەستەڵەکەکان بەخێرایی دەتوێنەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاو ئۆقیانووسەکان و دەردانی گازی میتان کە دواجار دەبنە ھۆی دیاردەی ناسراو بە (ترشەڵۆک بوونی ئۆقیانووسەکان) و ئەم دیاردەیەش ھەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی زیندەوەرە ئاوییە جیاوازەکان.

پەیوەندی مرۆڤ بە ئاوەوە لەبەردەم ھەڕەشەدایە

پەیوەندی مرۆڤ بە ئاوەوە مێژوویەکی ھەزاران ساڵەی ھەیە و ھەر لە کۆنەوە مرۆڤ لە کەنار دەریا و نزیک سەرچاوەکانی ئاو نیشتەجێبووە و وەک سەرچاوەی ژیانی لێی ڕوانیوە، ھەروەھا دەریا و زەریاکان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە دەرکەوتنی شارستانییەتە جیاوازەکاندا، تا ئێستاش زیاتر لە یەک ملیار کەس لە ناوچە کەنارییەکان دەژین، بەڵام لەمەودوا و بەھۆی بەرزبووونەوەی ئاستی دەریاکان ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان مرۆڤ و ئاو دەکەوێتە بەردەم ھەڕەشە.

پاراستنی ڕووبەرە ئاوییەکان

ئەو ڕووبەرە ئاوییانەی کە تائێستا مرۆڤ لێیان نزیک نەبووەتەوە دەگاتە (١٣٪)ی ھەموو ڕووبەرە ئاوییەکانی جیھان، پڕۆژەکانی ڕاوکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ھیچ ناوچەیەکی نەھێشتووەتەوە، تەنانەت ئەگەر زۆر چۆڵ و دوورە دەستیش بووبێت، پاراستنی ئەو ناوچە کەمانە و زیندەوەرە ئاشکرا کراو و ھێشتا نەدۆزراوەکانیش ئەرکێکی قورسە لەسەرشانی شارەزایان و پسپۆڕانی ئەو بوارە بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی باش بۆ نەوەکانی داھاتوو بۆ ئەوەی ئەوانیش لەسەر گۆی زەوی بە سەلامەتی بژین، نەک لە ھەسارەیەکی چۆڵ و بێ ژیانی کێوی و ئاویی

وشەڕەتناسی (ئێتیمۆلۆژی)

[دەستکاری]

وشەی زەریا لە وشەی ئەڤێستاییی «zrayah»ەوە ھاتووە. وشەی زەریا کۆنترە لە وشەی دەریا چونکە دەنگی ز لە دەنگی د کۆنترە.[٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «WHOI Calculates Volume and Depth of World's Oceans». Ocean Power Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. نەبەز، جەمال، وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی